سبەینێ خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بوودجە دەکرێ

بەغدا-KDP.info- پەرلەمانتارێکی کورد ئاشکرای کرد، بڕیارە سبەینێ پەرلەمانی عێراق کۆ ببێتەوە و یەکەم خوێندنەوەی پڕۆژەیاسای بوودجە تەواو بکات.
عەرەفات کەرەم بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "حەفتەی ڕابردوو خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژەیاسای بوودجەمان پێ نەکرا؛ بۆیە بڕیارە لە کۆبوونەوەی سبەینێدا خوێندنەوەی یەکەمی تەواو بکەین و ئاراستەی لیژنەکان دەکرێت ڕاپۆرتی خۆیانی لەبارەوە ئامادە بکەن."
کەرەم دەیشڵێ ھەرکاتێک ڕاپۆرتی لەبارەوە ئامادە کرا دوایی دەخرێتە بەرنامەی کار و دەنگدانی لەبارەوە دەکرێت و پەسەند دەکرێت.
بڵند ئیبراھیم




