فەرماندەی فیرقەی زێڕین: ناوچەی كارگەی گوگجەلیمان ئازاد کرد

مووسڵ-KDP.info- فازڵ بەرواری فەرماندەی فیرقەی زێڕینی ھێزی دژەتیرۆری عێراق دەڵێ ھێزەكانی دژەتیرۆر ناوچەی كارگەی گۆگجەلییان لە دەروازەی مووسڵدا ئازاد کردووەتەوە.
فەرماندەی فیرقەی زێڕین گوتیشی: "ھێزەكانمان پێشڕەوییەکی بەرچاویان كردووە و بەم نزیکانە دەگەنە ناوەندی مووسڵ."
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنەوەی مووسڵ كە ١٧ ئەم مانگە دەستی پێكردووە، لەم بەرەبەیانەی ئەمڕۆوە ھێزە عێراقییەكان لە سێ لاوە ھێرشیان کردووەتە سەر شاری مووسڵ؛ بە گوتەی فەرماندە سەربازییەكان ھێزەكان پێشڕەوییەکی بەرچاویان كردووە.
دیارە حەفتەی ڕابردوو ھێزەكانی پێشمەرگە چەند ناوچەیەکی بەرفراوانیان لە سنووری شاری مووسڵ گرتەوە.




