دێڤید پترایۆس: مالیكی ئەوەندە هۆزهۆزانێی کرد، هەتا داعش سەری هەڵدا
__2016_10_31_h16m59s17__HK.jpg)
ئاژانسەکان-KDP.info- سه‌ركرده‌ی پێشووی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق دەڵێت بڕیاری زوو كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له عێراق ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر توانستی هێزه‌كانی عێراق.
بە پێی هەواڵێکی مەدارنیوز، دێڤید پترایۆس، سه‌ركرده‌ی پێشووی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی دەزگای هەواڵگری ناوەندیی ئەو وڵاتە دووپاتی كردووەته‌وه كه بڕیاری زوو كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له عێراق ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر توانستی هێزه‌كانی عێراق بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر.
پترایوس دەڵێ شه‌ڕی مووسڵ شه‌ڕێكی زۆر قورسه به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی شاره‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به دڵنیایی ئه‌م شه‌ڕه به دۆڕاندن و شكاندنی داعش له ڕووی سه‌ربازییه‌وه كۆتایی دێت. به‌ڵام ئه‌وه ڕوون و ئاشكرایه كه شكان و كه‌وتنی داعش له ڕووی سه‌ربازییه‌وه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه داعش بڕاوەتەوه! چونكه ئه‌گه‌ر به‌غدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت له تێڕوانینی سیاسیانه‌ی بۆ پێكه‌وه‌ژیانی هاوبه‌ش و پێكهێنانی حکوومەتێك كه نوێنه‌رایه‌تیی هه‌موو نه‌ته‌وه و ئایین و مه‌زهه‌ب و لایه‌نه جیاوازه‌كان بکا كه نوێنه‌ری هه‌موو خه‌ڵكی عێراقن، هه‌روه‌ها هێزه‌كانی عێراقی ڕاهێنانیان پێ نەكرێت له‌سه‌ر چۆنیەتیی نه‌هێشتنی تیرۆر و په‌ره‌پێدانی توانایهەواڵگریی سەربازی، ئه‌وا دەبێ چاوه‌ڕێی ئه‌وه بكه‌ین دیسان داعشمان لێ قیت ببێتەوە.
پترایوس پێی وایە مالیكی ئەوەندە هۆزهۆزانێی کرد هەتا داعش سه‌ری هه‌ڵدا؛ ئەوە هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیداره له‌سه‌ر عێراق و سەروەریی عێراق.




