نەخۆشخانەکانی مووسڵ پڕ بووە لە تەرمە داعش
__2016_10_30_h16m16s5__HK.jpg)
مووسڵ-KDP.info- ئەمڕۆ لە ھەموو بەرەکانی جەنگەوە زیاتر لە ٣٠٠ تەرمە تیرۆریستانی داعش گەڕاونەتەوە مووسڵ، بەجۆرێک نەخۆشخانەکان پڕ بووە لە تەرمە تیرۆریست.
سەعید مەموزینی بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ لە ھەموو بەرەکانی جەنگ لە سنووری مووسڵ تەرمی زیاتر لە ٣٠٠ تیرۆریستی داعش گەڕاونەتەوە مووسڵ، بە جۆرێک کە نەخۆشخانەکانی مووسڵ پڕ بووە لە تەرمی تیرۆریست."
سەعید مەموزینی گوتیشی، لەنێو کوژراوانی داعش دوو سەرکردە ھەیە؛ یەکێکیان ئەبوقوتەیبەیە و ئەوەی دیکەش زاوای گەورەئەمیری داعش ئەبوعومەر چیچانییە.
بڵند ئیبراھیم




