٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

جێگرانی سەرۆككۆماری عێراق ئەمڕۆ دەستبەكار دەبنەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- راوێژكارێكی سەرۆككۆماری عێراق ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن سەرۆكوەزیرانەوە لادران و جارێكی دیكە بە بڕیاری دادگا گەڕانەوە، ئەمڕۆ جێگرانی سەرۆككۆماری عێراق دەستبەكار دەبنەوە.

(عەبدوڵڵا عەلیاوەیی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "دوای ئەوەی دادگای فیدراڵی بڕیاری گەڕانەوەی جێگرانی سەرۆككۆماری عێراقی دا بۆ سەر كارەكانیان، دەستبەكار بوون و ئەمڕۆیش یەكەم رۆژی دەوامیان دەبێت و دەگەرێنەوە سەر كاری خۆیان".

(عەلیاوەیی) گوتیشی، بڕیارە بە بۆنەی گەڕانەوەی جێگرانی سەرۆككۆماری عێراق بۆ سەر كارەكانیان، ئەمڕۆ نیوەڕۆ كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدرێت.

پێشتر سەرۆكوەزیرانی عێراق بە مەبەستی چاكسازیكردن بڕیاری لادانی جێگرانی سەرۆككۆماری عێراقی دەركرد، بەڵام دواتر دادگای فیدراڵی بڕیاری دا بە گەرانەوەی ئەو جێگرانە بۆ سەر كارەكانیان.

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار