٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش زیاتر له‌ 63 كه‌سی سڤیلی كوشت

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  تیرۆریستانی داعش، له‌ ناحیه‌ی حه‌مام عه‌لیل و نێو شاری مووسڵ، زیاتر له‌ 60 هاووڵاتییان به‌ تۆمه‌تی جیاواز له‌دار دا.

(عسمه‌ت ره‌جه‌ب) به‌رپرسی لقی چوارده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی راگه‌یاند، چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش، له‌ گوندی ئه‌لعوره‌یسی نزیك ناحه‌ی حه‌مام عه‌لیل له‌ باشووری شاری مووسڵ، 42 هاووڵاتی سڤیلیان به‌ تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی كه‌ ئاماده‌ نه‌بوونه‌ هاوكارییان بكه‌ن له‌دار دا.
هه‌روه‌ها له‌ سه‌نته‌ری شاری مووسڵیش، 21 هاووڵاتی دیكه‌یان به‌ تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی هاوكاریی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراقیان كردووه‌، به‌ كاره‌با كوشت.

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار