٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لەوەتی شەڕی مووسڵ هەڵگیرساوە پێنجهەزار ئاوارە گەیشتوونەتە ھەرێم

سەرچاوە: KDP.info

 هەولێر-KDP.info-  بەرپرسی بەشی پەنابەر و ڕەوەندی کورد لە بەڕێوەبەرایەتی کۆچ‌وکۆچبەران ئاشکرای کرد، لە دوای دەستپێکردنی پرۆسەی ڕزگارکردنی مووسڵ تائێستا زیاتر لە پێنجهەزار کەس ئاوارە بوونە، کە خەڵکی دەوروبەری مووسڵن.

 

(نەزھەت حوسێن) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە دوای ئەوەی پرسەی ڕزگارکردنی مووسڵ دەستی پێکردووە ژمارەیەکی زۆری خەڵکی ئەو ناوچانەی ئازاد کراون ئاوارە بوونە، کە تاوەکو ئێستا زیاتر لە پێنجھەزار کەس ئاوارە بوونە و ھاتنی ئاوارەکانیش بەردەوامە."

 

(حوسێن) گوتیشی، ئەوانەی ئاوارە بوونە لە ھەموو نەتەوە و پێکھاتەکانی تێدایە وەکو کورد و عەرەب و تورکمان و شەبەک و مەسیحی.

 

بەرپرسی بەشی پەنابەر و ڕەوەندی کورد لە بەڕێوەبەرایەتی کۆچ‌وکۆچبەران ڕوونیشی کردەوە، ئەو کەسانەی کە ئاوارەی ھەرێمی کوردستان بوونە لە کەمپی خازر نیشتەجێ کراون.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار