نایت: مووسڵ بۆ پاراستن، پێویستی بە ئاسایشی بێلایەن هەیە

ئاژانسەکان-KDP.info- شارەزایەکی کاروباری سەربازی دەڵێ، بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی دیکە داعش نەتوانێت شاری مووسڵ داگیر بکاته‌وه، پێویستە ئاسایشه‌که‌ی بێلایه‌ن بێت.
مایکل نایت، شاره‌زای کاروباری سیاسی و سه‌ربازی له ئه‌نستیتوتی واشنتۆن، له چوارچێوه‌ی گفتوگۆکانی دیداری مێری ڕایگه‌یاند ده‌بێ ئازایه‌تیی پێشه‌رگه ڕێزی لێ بگیرێت و بۆ ئه‌وه‌ی مووسڵ دووباره له‌لایه‌ن داعشه‌وه داگیر نەکرێته‌وه، پێویستە ئاسایشه‌که‌ی بێلایه‌ن بێت.
نایت وێڕای ئاماژه به ئازایه‌تی و گرنگیی ڕۆڵی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژ به داعش، دەیشڵێ "تا ئێستا له دوای ٢٠٠٣ه‌وه چه‌ند جارێک مووسڵ که‌وتووه‌ته به‌ر شاڵاوی داعش و تیرۆریستان، ده‌بێ دوای ئازادکردن، ئاسایشی مووسڵ بێلایەن بێت، گرنگی به گه‌ڕه‌که هه‌ژاره‌کان بدرێت که هیچیان بۆ نه‌کراوه، چونکه ئه‌گه‌ر داعش بگه‌ڕێته‌وه یه‌کسه‌ر ده‌چێته‌وه ناو ئه‌وان.
هه‌روه‌ها ده‌بێ له‌سه‌ر ئاستێکی نێوده‌وڵه‌تی تیمی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تاوانی ڕێکخراو هاوکاریی پاککردنه‌وه‌ی مووسڵ بکه‌ن، چونکه داعش باندی زۆری تاوانی ڕێکخراوی له شاره‌که‌دا چاندووه.




