ستراتفۆر: داعش ٧٥٠ هه‌زار هاووڵاتی له مووسڵ وه‌ک قەڵغانی مرۆیی به‌کار ده‌هێنێت

هەولێر-KDP.info- ده‌زگای شرۆڤه‌کاری و هه‌واڵگریی ستراتفۆر، له ڕاپۆرتێکدا ئاماژه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕادده‌ی کاره‌ساتی مرۆیی هاوشانی شه‌ڕی سه‌ربازی بۆ ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ ده‌کات و ده‌ڵێت، له ئێستادا نزیکەی ٧٥٠ هه‌زار که‌س له‌لایه‌ن داعشه‌وه وه‌ک قەڵغانی مرۆیی به‌کار دەهێنرێن.
به پێی ڕاپۆرتی ستراتفۆر، داعش ده‌ستی به به‌کارهێنانی قەڵغانی مرۆیی کردووە و له ئێستادا ٧٥٠ هه‌زار که‌س قوربانین. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌کات که له هه‌موو شوێنێک له عێراقدا که‌مپی ئاواره‌کان بڵاو بوونه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی لە مووسڵیشه‌وه ئاواره ده‌بێت، ده‌چێته ئه‌و که‌مپانه که زۆر زیاتر له ئاستی خۆیان خه‌ڵکیان تێدایه و بارودۆخی ته‌ندروستی و مرۆیی تیایاندا خراپه.
هه‌روه‌ها ده‌زگای شرۆڤه‌کاری و هه‌واڵگریی ستراتفۆر ده‌ڵێت هه‌رێمی کوردستان به هۆی نه‌بوونی بودجه و گرفتی سیاسییه‌وه باری زۆر قورس بووه و ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانیشی له‌و بارودۆخه ئاگادار کردووه‌ته‌وه.




