چاودێرێك: میلیشیا دەست بخەنە شەڕی مووسڵەوە وەک حەلەبی لێ دەکەن

مووسڵ-KDP.info- چاودێرێكی ڕەوشی مووسڵ پێی وایە شەڕی مووسڵ شەڕێكی قورس دەبێت و دەڵێ، ئەگەر پەكەكە و میلیشیای شیعە دەست بخەنە ئەو شەڕەوە ڕێک وەک شاری حەلەبی لێ دەکەن.
عەبدولغەنی عەلی یەحیا چاودێری ڕەوشی مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند: "شەڕی گرتنەوەی مووسڵ هەر دەکرێ و سەریش دەگرێت، بەڵام ناشبێت ئەو ڕاستیە بشارینەوە شەڕێكی قورسە و درێژە دەكێشێت؛ بە بڕوای من ئەو شەڕە بەبێ هێزی پێشمەرگە نەدەكرا، بۆیە هاوپەیمانان و عێراقیش بۆ گرتنەوەی مووسڵ جەختیان لە ڕێكەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا دەكردەوە، هەتا شەڕی مووسڵ سەر بگرێت و، داعش دەربكەن."
یەحیا دەشڵێ: "ئەگەر حەشدیشەعبی و پارتی كرێكارانی كوردستان بەشداری لە گرتنەوەی مووسڵدا بكەن، ئەوە هیچ گومانی تێدا نییە مووسڵ وەك حەلەبی بەسەردا دێت و شارەكە وێران دەبێت؛ بۆیە پێویستە بەهیچ شێوەیەك ڕێگە نەدرێت هێزە میلیشیاكان بچنە نێو سەنتەری شاری مووسڵەوە و بەشدارییان پێ نەكرێت لە شەڕەكەدا."
قائید میرۆ




