خزمێکی نزیکی سەدام حوسێن لە داقووقدا دەستگیر کرا

داقووق-KDP.info- بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاوناحیەکانی کەرکووک ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ لە داقووقدا توانیویانە خاڵۆزایەکی سەدام حوسێن سەرۆکی پێشووی عێراق دەستگیر بکەن.
عەمید سەرحەد قادر بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاوناحیەکانی کەرکووک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ ھێزەکانمان کەوتنە گەڕان و پشکنینی داقووق و ١٠ کەسیان گرت؛ دیارە یەکێکیان ئەمن بووە و، خاڵۆزای سەدام حوسێن، سەرۆکی پێشووی ڕژێمی عێراقە؛ بە چوار چەکی کلاشینکۆف و چوار درع و ھەزار فیشەکەوە بە دزییەوە دەژیا."
بڵند ئیبراھیم




