پنتاگۆن: داعش، بە حەفتەیەک ١٤٠٠ بۆمبی تێ گیراوە

ئاژانسەکان-KDP.info- سەرچاوەیەک لە سوپای ئەمریکاوە چالاکیی ئەم حەفتەیەی هێزە ئاسمانییەکانیانی لە شەڕی مووسڵ ئاشکرا کرد.
کۆڵۆنێڵ (جۆن دووریان)، گوته‌بێژی هێزه ئاسمانییه‌کانی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند له‌و یه‌ک حه‌فته‌یەدا ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ ١٤٠٠ بۆمب و پارچه چه‌ک له ئاسمانه‌وه گیراوەتە داعش.
لەو بارەیەوە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (په‌نتاگۆن) ڕایگه‌یاند ژماره‌ی ئه‌و پارچه چه‌کانه‌ی لەم شەڕەی مووسڵدا له ئاسمانه‌وه گیراوەتە داعش، گه‌یشتووه‌ته ١٤٠٠ پارچه که پشتیوانیی ئاسمانییه بۆ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییەکان که به‌ره‌و ناوه‌ندی شاری مووسڵ و ڕزگارکردنی ئەو شارە له ده‌ستی گروپی تیرۆریستی داعش له پێشڕه‌ویدان.




