جاف: 170 واژۆ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیارێكی حكوومه‌ت كۆكراوه‌ته‌وه.. بۆ نرخى گه‌نمه

به‌غدا-KDP.info- ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق ده‌ڵێت، له‌لایه‌ن سه‌رۆكى لیژنه‌ى كشتوكاڵ 70 واژۆ و پێشتریش ئه‌وان 100 واژۆی تریان كۆكردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى نرخى وه‌رگرتنى گه‌نم له‌جووتیاران، كه به بڕیارێك حكوومه‌ت دایبه‌زاندووه بڕیاره‌كه هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه و پێداچوونه‌وه به نرخه‌كه بكرێت.
(ئه‌شواق جاف) به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانـی راگەیاند: " ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق بڕیارێكى ده‌ركرد و نرخى وه‌رگرتنى گه‌نمى جووتیاران كه‌مكرایه‌وه، ئێمه‌ش وه‌كو په‌ڕله‌مانتاران دژى ئه‌و بڕیاره‌ین و له نێو دانیشنى ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، سه‌رۆكى لیژنه‌ى كشتووكاڵ هه‌ستا به‌كۆكردنه‌وه‌ى 70 واژۆ، پێشتریش خۆم و (عه‌بدولهادى) زیاتر له 100 واژۆمان كۆكرده‌وه، به‌مه‌ش بووه 170 واژۆ و به‌رزكرایه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تى په‌ڕله‌مان و سه‌رۆكى په‌ڕله‌مانیش ڕه‌وانه‌ى لیژنه‌ى یاسایى كرد بۆ ئه‌وه‌ى له دانیشتنى دا هاتوودا بخرێته ده‌نگدانه‌وه ."
(ئه‌شواق) گوتیشی: "كۆكردنه‌وه‌ى ئه‌و واژۆیانه بۆ ئه‌وه‌یه وه‌كو په‌ڕله‌مان داوا بكه‌ین ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ئه‌و بڕیاره هه‌ڵبوه‌شێنته‌وه و بیگه‌رێننه‌وه بۆ نرخى پێشوو."
نەشوان بەرزنجی




