خەڵکی مووسڵ بە دوای دەرفەتێکەوەن بۆ بەرپاکردنی ڕاپەڕین

مووسڵ-KDP.info- سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوەژیان لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ ئاشکرای کرد، کە خەڵکی مووسڵ ھەوڵی ئەوە دەدەن ڕاپەرین دژی داعش بکەن.
سەیدۆ چەتۆ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو ناوچانەی لەلایەن ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق ئازاد کراون وەکو تلسقۆف و بەرتلە و ناوەران و باشیک و تلکێف و چەند ناوچەیەکی دیکە ھیچ کەسی لێ ئاوارە نەبوونە، چونکە پێشتر چۆڵ کراون، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت لە سەنتەری شاری مووسڵ ئەگەر داعش بەرگری بکات ئەوکات خەڵک ڕابکات و خۆی ڕادەستی ھێزی پێشمەرگە بکات."
سەیدۆ چەتۆ گوتیشی، خەڵکی مووسڵ زۆر لە داعش بێزاربوونە وپێش چەند ڕۆژێن گەنجان ھەوڵیان دابوو ڕاپەرین بکەن، بەڵام لەلایەن داعش ڕێگریان لێ کرابوو، بۆیە ھەرکاتێک دەرفەتیان بۆ بڕەخسێت ڕاپەرین لە دژی داعش دەکەن.
بڵند ئیبراھیم




