پڕۆژەیاسای بوودجە گەیشتە پەرلەمان

بەغدا-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای کرد، کە ئەمڕۆ پڕۆژەیاسای بوودجە گەیشتووەتە پەرلەمان و سبەی خوێندنەوەی یەکەمی لێ دەکرێت.
حاکم سەرحان سلێڤانەیی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئەم بەیانییە حکومەت پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتی عێراقی ڕەوانەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کردووە و، هەر ئەوە ماوە سەرۆکی پەرلەمان ئیمزای بکات، تا بخرێتە بەرنامەی کارەوە".
حاکم سەرحان سلێڤانەیی گوتیشی: "چاوەڕوان دەکرێت سبەی بخرێتە بەرنامەی کارەوە و خوێندنەوەی یەکەمی لێ بکرێت و، ئینجا ڕەوانەی لیژنەکەی ئێمە بکرێت تا گفتوگۆی لەسەر بکرێت."
بڵند ئیبراھیم




