٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

"سوپای عێراق لە گرتنەوەی تلكێف نزیك بووەتەوە"

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- فەرماندەیەكی پێشمەرگە لە باكووری شاری مووسڵ پێی وایە، بە گرتنەوەی قەزای تلكێف شەڕ دەكەوێتە سەر پێگەكانی داعش لەنێو سەنتەری شاری مووسڵ و بە هۆی نزیكیی تلكێف لە شاری مووسڵەوە، تیرۆریستانی داعش زیاتر لە باكووری شارەكە بەرگری دەكەن نەك باشووری شارەكە.

لیوا (تارق هەرنی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "سوپای عێراق بە پشتیوانیی هێزەكانی پێشمەرگە گەمارۆی سەنتەری قەزای تلكێفیان داوە و نزیك بوونەتەوە لە كۆنتڕۆڵكردنی تلكێف و وەدەرنانی تیرۆریستانی داعش لە قەزاكە، بەڵام بە هۆی نزیكیی تلكێف لە سەنتەری شاری مووسڵ، چەكدارانی داعش شەڕی دەستەویەخە لەگەڵ سەربازانی سوپای عێراق دەكەن و تا ئەم بەیانییەیش شەڕوپێكدادان هەربەردەوامی هەیە، ئەگەر تلكێف بگیرێتەوە پێگەكانی داعش لە مووسڵ دەكەونە بەر مەترسییەكانی سوپای عێراق".

لەبارەی بەشدارینەكردنی هێزی پێشمەرگە لە ئۆپەڕاسیۆنی گرتنەوەی قەزای تلكێفدا، (هەرنی) ئاشكرای كرد: "بەپێی پلانی شەڕی مووسڵ، پێشمەرگە پاڵپشتیی سوپا دەكات بۆ پێشڕەویكردن بەرەو ناو سەنتەری قەزای تلكێف، دوای كۆنتڕۆڵكردنەوەی پێشمەرگە لە هەندێ بەرەی دیكە پێشڕەوی دەكات و بەرەكانی شەڕ دابەش كراون بەسەر هێزە چەكدارەكاندا.

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار