٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە نزیك تلكێفدا شەڕ و پێكدادانی سوپای عێراق و داعش بەردەوامە

سەرچاوە: KDP.info

تلکێف-KDP.info-  فەرماندەیەكی پێشمەرگە دەڵێ، لە نزیك قەزای تلكێف لە باكووری شاری مووسڵدا شەڕ و پێكدادان لە نێوان سوپای عێراق و چەكدارانی داعشدا بەردەوامی هەیە.

 

مستەفا دێرانەیی، فەرماندەی پێشمەرگە لە میحوەری تلكێفدا  بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند"  ئەمڕۆ هێزەكانی سوپای عێراق لە میحوەری تلكێفدا هێرشیانكردە سەر ناوچەی (ساحەت تەبادل) تا ئێستاش شەڕۆ پێكدادان لەنێوان چەكدارانی تیرۆریستی داعش و سەربازانی سوپای عێراق لە نزیك تەبادل بەردەوامی هەیە و، سوپای عێراق هەموو ناوچەكەی ئازادکردووەتەوە و، داعش بەرگری دەكات.

 

دێرانەیی گوتیشی: ناوچەیەكی ستراتیژییە لە نێوان بادۆش و تلكێفدا بەگرتنەوەی تەبادول پێشڕەوی بەرەو نێو سەنتەری شاری مووسڵ دەكرێ، بەرگری داعش لەو ناوچەیەدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لەڕووی سەربازییەوە ناوچەیەكی گرینگە و پێش هاتنی تیرۆریستانی داعش بارەگای فیرقەیەكی سەربازی سوپای عێراقی تێدابووە و، كارگەیەكی گەورەی دروستكردنی دەرمانیش لەو ناوچەدا هەیە.

 

فەرماندەكەی پێشمەرگە ئاماژەیشی دا" ئەمڕۆ لەو سنوورەدا پێشمەرگە پێشڕەوی نەكردووە، چونكە چاوەڕێی سوپا دەكەین بزانین  تا كوێ دەتوانێ بڕوات، هێزەكانی پێشمەرگەش پاڵپشتی سوپای عێراقن بۆ پێشڕەویەكانیان.

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار