داعش مۆبایلی قه‌ده‌غه كرد.. به هه‌ركه‌سێكه‌وه ببیندرێ ده‌یكوژن

مووسڵ-KDP.info- داعش ئه‌مڕۆ شه‌ممه خه‌ڵكی شاری مووسڵی ئاگادار كردووه‌ته‌وه، مۆبایل و هۆكاره‌كانی دیكه‌ی گه‌یاندنیان ببه‌نه نزیكترین مزگه‌وت له شوێنی نیشته‌جێبوونیان، به پێچه‌وانه‌وه سزاكه‌ی كوشتنه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له شاری مووسڵه‌وه ده‌ست ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كه‌وتوون، ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كه‌ی داعشان، ڕاگه‌یێندراوێكی بۆ خه‌ڵكی مووسڵ بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا جه‌خت ده‌كاته‌وه، ده‌بێ خه‌ڵكی مووسڵ مۆبایل و هۆكاره‌كانی دیكه‌ی پێوه‌ندیكردنیان ببه‌نه نزیكترین مزگه‌وتی گه‌ڕه‌كه‌كانیان و راده‌ستی ئه‌و كه‌سانه‌ی بكه‌ن كه بۆ كۆكردنه‌وه‌یان ڕاسپێردراون، به‌پێچه‌وانه سزای ئه‌وانه‌ی كه مۆبایلیان پێ بگیرێ، كوشتنه.
حه‌كیم حیكمه‌ت




