158تەرمی تیرۆریستانی داعش گەڕێندراونەتەوە مووسڵ

مووسڵ-KDP.info- له ئاكامی هێرشهكهی دوێنێی ھێزی پێشمەرگەی كوردستانهوه كه لە سێ میحوەرهوه تیرۆریستانی داعشی شكاند، 158تەرمی تیرۆریست گەرێندراونەتەوە مووسڵ.
(سەعید مەموزینی) بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ راگەیاند، بهو سهركهوتنه مهزنهی ھێزی پێشمەرگە لە ھەر سێ میحوەری باشیک و ناوەران و تلسقۆف بهدهستیان هێناوه، كه نۆ گوند ئازاد كران و ئامانجیان پێكا. بەپێی زانیارییهكانی ئێمە كه لە شاری مووسڵهوه پێمان دهگات، تاوەکو ئێستا تهرمی 158تیرۆریستی داعش گەڕێندراونەتەوە ئەو شارە و 25ئۆتۆمبێلیشیان تەقێندراونەتەوە و بریندارێکی زۆریشیان ھەیە.
(مهموزینی) بۆ ماڵپهڕی فهرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتیشی، داعش بەھۆی ئەو شکەستەوه، سێ سەرکردەی خۆی گوللەباران کردوون، یەکێکیان ناوی (یاسین ئەحمەد یاسین)ه و بە پردی فەیسەڵیەیانهوه ھەڵواسیوە، چونکە شکەستەکەیان خستووهتە ئهستۆی ئهوهوه.
بڵند ئیبراھیم




