٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سوپای عێراق گوندەکانی سنووری گەیارەی ئازاد کرد

سەرچاوە: KDP.info

گەیارە-KDP.info- فەرماندەیەکی سوپای عێراق ئاشکرای کرد، سوپای عێراق چوار گوندی دیکەی گرتووەتەوە؛ گەیارە هەر ئەو چوارەی مابوو ئازاد بکرێتەوە.

 

ڕائید ئەمین شێخانی فەرماندەی سوپای عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "سوپای عێراق گوندی 'سوڵتان‌عەبدوڵا' و 'دویزاتی' 'سەروخوار' و 'تەل‌شەعیر'یان گرتەوە؛ بە ئازادکردنی ئەو چوار گوندە تەواوی گوندەکانی سەر بە گەیارە ئازاد کران."

 

دەشڵێت: "ئەم بەیانییەش پێنج گوندی دیکەمان ئازاد کردبوو؛ خالدیە و مەکۆک و سەیداوە و زەناویر و سەلاحیە."

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار