٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ژەنەراڵێكی ئەمەریكایی: پشتی حەشدی‌شەعبی ناگرین

سەرچاوە: KDP.info

واشنت-KDP.info- ژەنەراڵێكی ئەمەریكایی ڕایگەیاند، ئەوان وەك هێزی هاوپەیمانان پشتیوانی لە حەشدی‌شەعبی ناكەن.

 

 بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ژەنەراڵ (گاری فۆلیسكای) فەرماندەی هێزی پیادەی هاوپەیمانانی دژی داعش كە لەلایەن ئەمەریكاوە سەركردایەتی دەكرێت، ڕایگەیاندووە كە هێزی هاوپەیمانان پشتیوانی لە چەكدارانی حەشدی‌شەعبی ناكەن لە ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی مووسڵدا.

 

ئەو بەرپرسە پایەبەرزە سەربازییەی ئەمەریكا، حەشدی‌شەعبییە شیعەکانی بە میلیشیایەك ناو برد كە لە دەرەوەی فەرماندەیی سوپای عێراقدان و گوتی: "بە هیچ شێوەیەك هاوكاریی ئەو هێزە ناكەین كە لە ژێر فەرماندەیی سوپای عێراقدا نەبێت."

 

ئەم لێدوانەی فەرماندەی هێزی پیادەی هاوپەیمانان، لە كاتێكدایە كە تائێستا چەندین ڕێكخراوی پارێزەری مافی مرۆڤ نیگەرانیی خۆیانیان نیشان داوە لە بەشداریی چەكدارانی سەر بە حەشدی‌شەعبی لەو ناوچانەی كە زۆربەی دانیشتووانی عەرەبی سوننەن و هۆشدارییان داوە لە شەڕی هۆزهۆزانێی نێوان شیعە و سوننەکانی عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار