٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە سنووری هەولێر و دهۆکدا كۆمەڵێك كەمپ بۆ خەڵكی مووسڵ ئامادە كراون

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  لە بەردەوامی ئامادەكارییەكان بۆ ئەو ئاوارانەی كە لە شەڕی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكەن، حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەموو جۆرە ئامادەكاریەكی كردووە بۆ پێشوازی كردنی ئەو ئاوارانە و كۆمەڵێك كەمپی دروستكردووە، كە بە پێی پێشبینییەكان چاوەڕوان دەكرێت نزیكەی ملیۆنێك ئاوارەی دیكە ڕوو لە هەرێمی كوردستان بكەن.

 

(شاكر یاسین) بەڕێوەبەری كۆچ‌‌وكۆچبەران لە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وای بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوت: "لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم كۆمەڵێك كەمپ دروست كراون، بۆ ئەوەی ئەو خەڵكەی لە شاری مووسڵ ئاوارە دەبن لەو كەمپانە نیشتەجێ بكرێن."

 

گوتیشی: "پێشتر هەماهەنگی كراوە لەگەڵ UN و وەزارەتی كۆچ‌وكۆچبەرانی عێراقدا، كە لە سنووری پارێزگای دهۆك، لە نێوان دهۆك و مووسڵ ٥ كەمپ دروست بكرێن،  كە دووانیان ئامادە كراون، بۆ ئەوانی دیكەیش دەست بە ئامادەكاری كراوە. لە سنووری هەولێریشدا ٢ كەمپ ئامادە كراون، بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە پێشوازی لە ئاوارەكان بكەین، هەروەها حكوومەتی عێراق پەنجا شەست ملیار دیناری بۆ ئاوارانەی لەو ناوچانە نیشتەجێ دەكرێن دابین كردووە، بۆ ئەوەی بتوانین بە باشترین شێوە پێشوازی لە ئاوارەكان بكەین."

  

ڕابین شێروانی

 
 
 

هەواڵی پەیوەندیدار