٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سوپای عێراق لە میحوەری گەیارە پێنج گوندی ئازاد كرد

سەرچاوە: KDP.info

گەیارە-KDP.info- فەرماندەی سوپای عێراق لە میحوەری گەیارە دەڵێت، سوپای عێراق ئەمڕۆ پێنج گوندی ئازاد كرد و، ئێستایش پێشڕەوییەكان بەردەوامن.

رائید (ئەمین شێخانی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ سوپای عێراق هێرشی بۆ سەر ژمارەیەك گوند لە میحوەری گەیارە دەست پێ كرد و، توانرا لە هەر یەك لە گوندەكانی خالیدییە، مكۆك، سەیداوە، زەناویر و سەڵاحییە ئازاد بكرێن".

(شێخانی) گوتیشی، دوای ئازادكردنی ئەو گوندانە، لە ئێستادا پێشڕەوییەكان بۆ چەند گوندێكی دیكە بەردەوامن.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار