لەبەر شەڕی مووسڵەوە ھاتنی عەبادی بۆ پەرلەمان دوا خراوە

بەغداkdp.info-- لەبەر ئەوەی شەڕی مووسڵ هەڵگیرساوەە، جارێ سەرۆکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی ناھێتە پەرلەمان.
حاکم سەرحان سلێڤانەیی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند: "دەنگۆ ھەبوو ئەم حەفتەیە سەرۆکوەزیرانی عێراق بێتە پەرلەمان و داڕشتەی کابینەکەی پێشکەش بکاتە پەرلەمان و، دەنگیشی لەسەر بدرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا ھیچ باسێک نییە بێتە پەرلەمان."
حاکم سەرحان سلێڤانەیی گوتیشی: "ھۆکاری نەھاتنی سەرۆکوەزیران بۆ پەرلەمان لەبەر ڕزگارکردنی مووسڵە؛ بۆیە جارێ دیار نییە کەی دێتە پەرلەمان و، جارێ ئەو پرسە پشتگوێ خراوە."
بڵند ئیبراھیم




