٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش تەلاری پارێزگای نەینەوای تەقاندەوە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  ئەمڕۆ چەكدارانی داعش تەلاری پارێزگای نەینەوایان تەقاندەوە و چەند فەرمانگەیەكی دیكەش سووتێندراون و خاپووركراون.

 

عسمەت ڕەجەب، بەرپرسی لقی چواردەی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ چەكدارانی داعش لە ناوەڕاستی شاری مووسڵدا تەلاری پارێزگای نەینەوایان لە ناوچەی دەواسەدا تەقاندەوە، بەتایبەتی ئەو بەشەی پێشتر پارێزگاری نەینەوا تێیدا دەوامی دەكرد، داعش دەستی كردووە بە سووتاندن و تەقاندنەوەی فەرمانگە میرییەکانی شاری مووسڵ."

 

عسمەت ڕەجەب گوتیشی: "هەر ئەمڕۆ چەكدارانی تیرۆریستی داعش لە چەپەنگی شارەكەدا تەلاری فەرمانگەی پاسپۆرتی مووسڵیان تەقاندەوە؛ هەر ئەم بەیانییەش فەرمانگەی باری شارستانی و هی ڕەگەزنامەی نەینەوایشیان بە تەواوەتی سووتاند."

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار