سوپای عێراق لە میحوەری گەیارە شەشەمین گوندی ئازاد کرد

گەیارە-KDP.info- پێشرەوییەکانی سوپای عێراق لە میحوەری گەیارە بەردەوامە و ئەمڕۆیش شەشەمین گوندیان لەو میحوەر ئازاد کرد.
رائید(ئەمین شێخانی) کە فەرماندەیەکی هێزەکانی سوپای عێراقە لە میحوەری گەیارە، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "پێشرەویەکانی سوپای عێراق لە میحوەری گەیارە بەردەوامە، هەڵبەت هێشتا شەرێکی قورس ھەیە لەنێوان داعش و سوپادا. بەڵام سوپای عێراق لە پێشرەویدایە و داعش لە شکەستە و سەرکەوتنەکان بەردەوامن."
گوتیشی، ئەمڕۆ سوپای عێراق شەشەمین گوندی بە ناوی زاویە لە میحوەری گەیارە ئازاد کرد و بەرەو حەمام عەلیل پێشرەوی دەکرێت.
بڵند ئیبراھیم




