٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

خەڵکی حەمام عەلیل لە داعش ڕاپەڕین و ۱٥ـیان لێ کوشتن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرجاوەیەکی ئاگادار لە دۆخی مووسڵ ڕایگەیاند، شەوی رابردوو چەندان کەس لە دانیشتوانی شارەدێی حەمام عەلیل هەڵیانکوتایە سەر بارەگاکانی داعش و ۱٥یان لێ کوشتن، چوار بارەگایششیان سوتاند.

(سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "هێرشەکە لە لایەن بەشێک لە خەڵکی شارەدێی عەمام عەلیل بوو کە دەکەوێتە باشووری مووسڵەوە، شەڕ لە نێوان خەڵک و داعشاندا ڕووی دا و لە ئاکامدا ۱٥تیرۆریست کوژران  و چوار بارەگایش بە تەواوەتی سوتێنران. بەڵام پاش ئەو هێرشە کە زۆر درێژەی نەکێشاوە، داعش ۲۰۰هاووڵاتیی شارەدێیەکەی دەستگیر کرد."


هەژارمەموزینی

هەواڵی پەیوەندیدار