شاره‌زایه‌کی سه‌ربازیی ئه‌مریکا: خەتای مالکی بوو سوپای عێراق بەرگەی داعشی نەگرت

ئاژانسەکان-KDP.info- شارەزایەکی سەربازیی ئەمریکا، نووری مالکی بە هۆکاری شکستی سوپای عێراق دەزانێت لە بەرامبەر تیرۆریستانی داعش لە شەڕەکانی سەرەتادا.
(جێمس دوبک) که له ڕیزی سوپای ئه‌مریکادا له عێراق خزمه‌تی کردووه، له لێدوانێکیدا بۆ (بی‌بی‌سی) ڕایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای هێرشه به‌رفراوانه‌ی داعش بۆ سه‌ر عێراق که سوپاکەی شکستی هێنا، به هۆی نووری مالیکی سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی عێراقەوە بوو.
دابک ڕایگه‌یاند ئه‌مجاره له سه‌رکه‌وتنی هێزه عێراقییه‌کان به‌سه‌ر داعشدا له مووسڵ دڵنیام، چونکه زۆر شت گۆڕاوه له‌و دوو ساڵه‌دا. پێرارەکە هێزه‌کانی سوپای عێراق گرفتی سه‌رکردایه‌تییان هه‌بوو، سه‌رکردایه‌تی خراپ بوو، نووری مالکی سزای چه‌ندین پله‌داری سه‌ربازیی دابوو، ئه‌وه‌ی ڕووی دا چاوه‌ڕوانکراو بوو، به‌ڵام ئێستا شتی زۆر کراوه و سه‌رکه‌وتن له مووسڵ مسۆگه‌ره، گرنگه دوای ئه‌وه چی ده‌کرێت."




