ئه‌منستی ئه‌نته‌رناشناڵ هۆشداری دەداتە حه‌شدی‌شه‌عبی و سوپای عێراق
__2016_10_18_h15m1s57__HK.jpg)
ئاژانسەکان-KDP.info- ئه‌منستی ئه‌نته‌رناشناڵ هۆشداری به حه‌شدی‌شه‌عبی و هێزه‌کانی سه‌ر به حکوومه‌تی عێراق ده‌دات له ئازاردانی هاووڵاتییانی سڤیل له موسڵ.
له ده‌ستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگارکردنی مووسڵ، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی (ئه‌منستی ئه‌نته‌رناشناڵ) هۆشداری ده‌دات به میلیشیاکان و هێزه‌کانی عێراق نەکا دیسان هاووڵاتییانی سڤیلی ناو شاری مووسڵ بچەوسێننەوە.
ڕێکخراوه‌که ده‌ڵێت وەختی خۆی ئه‌و هێزانه خه‌ڵکی مه‌ده‌نییان زۆر ئازار داوه، ته‌نانه‌ت گه‌یشتووه‌ته تاوانی جه‌نگ و ده‌بێ تاوانباران سزا بدرێن و داوا ده‌کات هه‌موو شتێک بکرێت بۆ پاراستنی گیانی مه‌ده‌نییه‌کان.




