٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئایدن مەعرووف، لەبارەی تەلەعفەر و مووسڵەوە هۆشداری دا؛ حەشدی شەعبی بە ترسناک ناو دەبات

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  نوێنەرێكی توركومان لە پەرلەمانی كوردستان، مەترسیی خۆی لە رەوشی توركمانەكانی پارێزگای نەینەوا نیشان دا و دەڵێ، مەترسی هەیە میلیشیاتی شیعە لە پەنای سوپای عێراقەوە خۆی بگەیێنێتە ناوچەكە و كارەسات روو بدات.

(ئایدن مەعرووف) سەرۆكی فڕاكسیۆنی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لەگەڵ نزیكبوونەوەی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچەكانی تەلەعفەر و شاری مووسڵ، هیچ زانیارییەك نییە لەبارەی چارەنووسی هاووڵاتیانی تەلەعفەر و دەوروبەرییەوە، مەترسیی زۆریش هەیە داعش لە كاتی راكردن كۆمەڵكوژیان بكات و لەناویان ببات، ئەوەیش وای كردووە ئێمە وەك توركومان دڵگران بین بەو رەوشەی لە ناوچەكە هەیە".

(مەعرووف) گوتیشی: "جگە لە مەترسییەكانی داعش بۆ سەر خەڵكی توركومان و ناوچەكە كە چەندین كەسیان لێ كوشتوون و كارەساتی مرۆیی رووی داوە، مەترسیی ئەوەیشمان هەیە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی خۆیان بخزێننە نێو سوپای عێراقەوە و بەرەو ناوچەكە پێشڕەوی بكەن، خۆ ئەگەر ئەوە رووی دا، كارەساتی گەورەیش روو دەدات، چونكە میلیشیاكان وا دەزانن دوو ملیۆن هاووڵاتی نەینەوای بن كۆنتڕۆڵی داعش، هەموویان داعشن".

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار