سوپای عێراق لە حەمام عەلیل نزیك دەبێتەوە.. شەڕێكی قورس بەردەوامە

گەیارە-KDP.info- فەرماندەیەكی سوپای عێراق دەڵێ، لە دوێنێوە سوپای عێراق چوار گوندی ئازاد كردوون و، ئێستایش لە حەمام عەلیل نزیك بوونەتەوە و بەم زووانە دەچنە ناو شارۆچكەكەوە.
رائید (ئەمین شێخانی) کە فەرماندەیەکە لە هێزەکانی سوپای عێراق لە میحوەری گەیارە، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە دوێنێوە سوپای عێراق هێرشی بۆ سەر داعش لە میحوەری گەیارە دەست پێ كردووە و تاوەكو ئەمڕۆ چوار گوند كۆنترۆڵ كراون و پێشڕەوییەكانیش بەردەوامن".
(شێخانی) گوتیشی، لە ئێستادا شەڕ لە نێوان سوپای عێراق و داعش لە گوندی عەباسییە بەردەوامە كە زۆر نزیكە لە ناحیەی حەمام عەلیل و، بەم زووانە سوپا دەچێتە ناو شارۆچكەكەوە.
دەشڵێت، داعش بەرگری دەكات و خۆكوژی زۆرە، بەڵام نەیانتوانیوە رێگری لە پێشڕەوییەكان بكەن و شەڕێكی قورس بەردەوامە.
بڵند ئیبراهیم




