هێرشی داعش لە سێ قۆڵەوە تێك شكێندرا

گەیارە-KDP.info- فەرماندەیەكی سوپای عێراق لە میحوەری گەیارە ڕایگەیاند، داعش لە میحوەری گەیارە لە سێ قۆڵەوە هێرشی كردە سەر سوپای عێراق، بەڵام تێك شكێندران و زیانی زۆریشیان بەركەوت.
رائید (ئەمین شێخانی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "سەعات شەشی ئەم بەیانییە، لە هەرسێ قۆڵی سوڵتان عەبدوڵڵا و سەڵاحیە و زەناویر تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردە سەر لیوای ٩١ـی سوپای عێراق لە گوندی نەسر، ئەمەیش لە رێگەی چەندین خۆكوژ و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوەوە بوو، بەڵام توانرا تێك بشكێندرێن و شكستیان برد".
(شێخانی) گوتیشی: "لەو هێرشەدا ژمارەیەكی زۆری تیرۆریستانی داعش كوژران و چەندین لاشەیان بەجێ ماوەن، بەداخەوە سەربازێكی عێراقییش شەهید بوو".
بڵند ئیبراهیم




