٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە میحوەری گەیارەدا زیاتر لە ٤٠ تیرۆریستی داعش کوژران

سەرچاوە: KDP.info

گەیارە-kdp.info- فەرماندەیەکی سوپای عێراق لە میحوەری گەیارە ئاشکرای کرد، ئەم ئێوارەیە فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان کۆبوونەوەیەکی داعشیان کردە ئامانج بەو ھۆیەوە زیاتر لە ٤٠ تیرۆریستی داعش کوژران.

 

فەرماندەی سوپای عێراق لە میحوەری گەیارە ڕائید ئەمین شێخانی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەم "ئێوارەیە سەعات ٥:٠٠ لە گوندی مەکۆک سەر بە ناحیەی گەیارە لەبەر ھێرشی سوپای عێراق و ھێزی پێشمەرگە داعش شڵەژاون، بۆیە کۆبوونەتەوە و فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانانیش شوێنی کۆبوونەوەکەیان بۆردومان کردووە."

 

ڕائید ئەمین شێخانی گوتیشی، بە پێی زانیارییەکانی ئێمە بە ھۆی ئەو بۆردومانە ٤٢ تیرۆریستی داعش کوژراون.

 

بڵند ئیبراھیم

 
 
 

هەواڵی پەیوەندیدار