٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

خەڵکی مووسڵ لە ئامادەکاریدان بۆ ئەوەی هاوکاریی هێزی پێشمەرگە و عێراق بکەن

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوەژیان لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ ئاشکرای کرد، خەڵکی مووسڵ ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی لە کاتی ھێرشکردنە سەر ئەو شارە ھاوکاریی پێشمەرگە و سوپای عێراق بکەن.

 

سەرۆکی لیستی برایەتی‌وپێکەوەژیان لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ سەیدۆ چەتۆ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "داعش کە زانیویانە یەکەم ھێرش، پێشمەرگە دەیکاتە سەر مووسڵ، ترسیان لێ نیشتووە و لە مووسڵ بەرەو دەرەوە ڕادەکەن؛ دیارە ئەمڕۆ شکەستێکی گەورەیان خوارد."

 

سەیدۆ چەتۆ گوتیشی: "ئێستا زانیاریمان ھەیە کە خەڵکی مووسڵ خۆی ئامادە دەکات لە کاتی ھێرشی ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ سەر مووسڵ ھاوکارییان بکەن؛ داعش ئاخریانە."

 

دەیشڵێت لە ھێرشەکەی ئەمڕۆدا کەس ئاوارە نەبووە؛ بەڵام ئەگەر بێت و خەڵکی ئاوارە هوروژم بهێنن، ئامادەکارییەکی تەواو کراوە و پێشوازییان لێ دەکرێ.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار