٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

گەورەبەرسێکی داعش لە گەیارە کوژرا

سەرچاوە: KDP.info

گەیارە-kdp.info-   فەرماندەیەکێ سوپای عێراق دەڵێ، سوپای عێراق چوار گوندی دەڤەری گەیارەیان گەمارۆ داوە و گەورە بەرپرسێکی داعشیشیان کوشتووە.

 

ڕائید ئەمین شێخانی فەرماندەی سوپای عێراق لە گەیارە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ سوپای عێراق لە میحوەری گەیارەوە ھێرشی کردۆتە سەر داعش و، تا ئێستاش چوار گوندیان گەمارۆ داوە و زۆری نەماوە ئازادیان بکەنەوە."

 

ڕائید ئەمین شێخانی گوتیشی، لە شەڕەکەی ئەمڕۆدا ئەبوزالا بەرپرسی ئەو میحوەرەی داعشمان کوشت.

 

بڵند ئیبراھیم

 
 

 

هەواڵی پەیوەندیدار