واشنتۆن‌پۆست: مووسڵ نزیکەی دووملیوۆن کەسی لێیە

ئاژانسەکان-KDP.info- ڕۆژنامه‌ی (واشنتۆن‌پۆست)ی ئه‌مریکی بڵاوی کردەوە، که ژمارەی دانیشتووانی سڤیلی شاری مووسڵ ملیۆنێک‌و ٢٠٠هەزار هەتا ملیۆنێک‌و٨٠٠هەزار کەس مەزەندە دەکرێت، ئەوەش گرفتی زۆری دروست کردووە بۆ زوو بەرەوپێشچوونی ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگارکردنی شارەکە له ده‌ستی داعش.
ڕۆژنامه‌که ڕایده‌گه‌یێنێت شەڕەکە ده‌بێ وا به‌ڕێوه بچێت گیانی خەڵکەکە نەکەوێتە مەترسییەوە.
هه‌روه‌ها وەک لە هەواڵی ڕۆژنامە ئەمریکاییەکەدا هاتووە، هێزی پێشمه‌رگه له پێشه‌وه‌ی هێزه‌کانی عێراقن که چوارده‌وری مووسڵ‌یان گرتووه و ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنی سەربازی کردووه لەو میحوەرانەی پێیان سپێردراوە؛ بۆ ئەو مەبەستەش ده‌یان ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری به تیمی پزیشکییه‌وه له هه‌رێمی کوردستانه‌وه گەیشتوونەتە ناوچەکە بۆ پێشکەشکردنی فریاگوزاریی پزیشکی بە بریندارانی شەڕەکە.




