٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

شەش داعشی بەلەمسوار کەوتنە بەر بۆردومان و تێدا چوون

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری مووسڵ ئاشکرای کرد، فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان بەسەر ئاوەکەی دیجلەوە سێ بەلەمی داعشیان کردە ئامانج و، بە شەش تیرۆریستەکەی ناویانەوە، کردیانن بە زوخاڵ.

 

سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانان لە سنووری شاری مووسڵ لە ئاوی دیجلە سێ بەلەمی تیرۆریستانی داعشیان کردە ئامانج، بەو ھۆیەوە ھەر سێ بەلەمەکە بە شەش داعشەکەی ناویانەوە لەناو بران."

 

سەعید مەموزینی گوتیشی، لەناوبردنی ئەو بەلەمانە لە نزیک پردی حۆریدا بووە؛ پردەکە زیانی پێ گەیشتووە، بەڵام نەڕوخاوە و بای ئەوە ماوە ھاتوچۆی پێدا بکرێت.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار