٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

جیهاد: گرتنەوەی مووسڵ سێ حەفتە دەخایەنێت.. دواشەڕی داعش دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- شارەزایەكی سەربازی ڕایگەیاند، پڕۆسەی گرتنەوەی مووسڵ سێ حەفتە دەخایەنێت و دواشەڕی داعش دەبێت لە نێو شارەكاندا دەكرێت، ئەو شارەزایە ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد، سنووری هەر هێزێكی بەشدار دیاری كراوە لە گرتنەوەی مووسڵدا و، دەرفەت بۆ گرووپەكان نییە بە ئارەزووی خۆیان لەنێو شارەكەدا مامەڵە بكەن.

(حەسەن جیهاد)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "پڕۆسەی گرتنەوەی شاری مووسڵ چەند حەفتەیەك دەخایەنێت و پێشبینی دەكرێت لە ماوەی سێ حەفتەدا مووسڵ بە تەواوی پاك بكرێتەوە، دەوروبەری مووسڵیش خەریكە تەواو دەبێت و ناوچەكانی باشووریش لە گەیارەوە بەرە و شەرگات كۆنتڕۆڵ كراونەتەوە، راستە داعش خەندەقی لێداوە و چاودێریی خەڵك دەكات، كە هێرشەكە دەست پێ دەكات خەڵكیان هەیە شەڕ بۆ داعش بكات، بەڵام هیچ ئومێدێكیان نییە بە شەڕەكە و شەڕی مووسڵ كۆتا شەڕی گەورەی داعشە لە شارەكاندا  و داعش تێك دەشكێت".

لەبارەی بەریەككەوتنی گرووپە چەكدارەكان و میلیشیاتەكانەوە، (جیهاد) گوتی: "بەر لە شەڕەكە پێویستە ئەو كێشەیە چارە بكرێت و پێم وابێت لە ڕووی سیاسییەوە رێك كەوتوون، پڕۆسەكە نادرێتە دەست قەدەر و سنووری هەر هێزێك دیاری كراوە، ناكرێت هەر گرووپە و بە ئارەزووی خۆی مامەڵە بكات و سنووری خۆی نەزانێت، ئاشكرایە ئەو كێشانە لەنێوانی كورد و ئەمەریكا و عێراق چارە كراون، ئەركی هەرلایەك دیاری كراوە چی دەبێت لە پڕۆسەی گرتنەوەی مووسڵدا، فەوزایەكی وەها دروست نابێت".

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار