ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دابەشی سەر چوار میحوەر دەبن

مووسڵ -KDP.info- ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌واش ڕایده‌گه‌یێنێت ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا پلانى خۆیان دیارى كرد بۆ كاتى پرۆسه‌ى ئازادكردنى شارى مووسڵ.
هاشم بریفكانى بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "وه‌كو ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا چه‌ندین بڕیارى دا له دانیشتنى نائاسایى خۆى به ئاماده‌بوونى پارێزگار بۆ پرۆسه‌ى ئازادكردنى شارى مووسڵ و ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نیش به‌سه‌ر چوار میحوه‌ر دابه‌ش كران به پێى ئه‌و كاره‌ى بۆیان دیارى كراوه له باشوورى مووسڵ، گه‌یاره، خازر و، به‌نداوى مووسڵ، تلكێف و شنگال، ته‌له‌عفه‌ر؛ پاشانیش لیژنه‌ى ئه‌منى دیارى كرا بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ماهه‌نگى ته‌واو له‌گه‌ڵ میحوه‌ره‌كان و فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌كه و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌كانیاندا؛ هه‌بێت چونكه ڕزگاركردنى مووسڵ له‌سه‌ر سه‌عاتى سفر ماوه."
بریفكانى گوتیشى: "لیژنه‌ى ته‌ندروستییش له بوارى مرۆڤایه‌تى و پێشكه‌شكردنى خزمه‌ت به گشت فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان كاره‌كانیان دەکەنن و پلانى خۆمان هه‌یه؛ مووسڵ له‌و ڕووه‌وه كراوه به هه‌شت كه‌رت، له هه‌ر كه‌رتێكیش ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌ن دا‌نراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش لیژنه‌یه‌ك له‌نێوان پارێزگار و ئه‌نجوومه‌ن پێك دێت بۆ ئه‌وه‌ى زانیارى به‌ده‌ست بێنن دەر‌باره‌ى كچ و ژنانى ئێزدى و ئازادكردنیان هه‌روه‌ها لیژنه‌یه‌ك پێك دێت تا سه‌ردانى پارێزگاى سه‌لاحه‌دین بكات بۆ پێشوازى لە ئاواره‌كانى ئه‌و سنووره و ئه‌وانه‌شى ڕووى تێ ده‌كه‌ن."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا زیاتر گوتیشى: "بۆ یه‌كه كارگێڕییه‌كانیش وه‌كو تلكێف و به‌رتله و حه‌مدانیه و شوێنه‌كانى تر وه‌كو كه‌رتێك ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌ن به‌رپرس ده‌بێت له‌و كه‌رتانه له‌گه‌ڵ قایمقام و به‌ڕێوبه‌ره‌كان لێره‌دا قایمقام هه‌مان ده‌سه‌لاتى پارێزگارى هه‌یه."
ده‌شڵێت: "داواشمان له به‌غدا كردووه میزانیه‌یه‌كى به په‌له بۆمان ڕه‌وانه بكات؛ هه‌رچه‌نده ئه‌و داوایه‌مان كۆنه، دووباره و چه‌ند باره‌ى ده‌كه‌ینەوە. تا ئێستا حكوومه‌تى به‌غدا هیچ میزانیه‌كى خه‌رج نه‌كردووه بۆ مووسڵ له 2015 و له 2016، پێویسته حكوومه‌تى ناوه‌ندى به‌رچاو وه‌ربگرێت ئه‌و داوایه‌مان چونكه چوارده یه‌كه‌ى كارگێڕى له مووسڵ ڕزگار كراون كه ده‌كاته 40 بۆ 45 له سه‌دى سنوورى مووسڵ و میزانیه‌یان بۆ ڕه‌وانه نه‌كراوه."
نه‌شوان به‌رزنجى




