٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش دەستی بە سووتاندنی بیرەنەوتەکان کردووە

سەرچاوە: KDP.info

مەخموور-KDP.info-  فەرماندەیەکی سوپای عێراق دەڵێت، ھێزی تەواو بۆ ڕزگارکردنی مووسڵ ئامادە کراوە و تەنھا ماوە ھێرشکردن دەست پێ بکات، داعشیش ترسی لێ نیشتووە بۆیە ئاگری لە بیرەنەوتەکان بەرداوە.

 

فەرماندەی سوپای عێراق لە میحوەری مەخمور ڕائید ئەمین شێخانی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھێزەکانی فرقەی نۆ و ١٥ و ١٦ و فرقەی زێڕین ھاتوونەتە میحوەری مەخموورەوە بۆ بەشداری لە شەڕی مووسڵدا؛ ھەموو ئامادەکارییەک کراوە و، تەنانەت سەعاتی سفریش بۆ دەستپێکردنی شەڕەکە دیاری کراوە."

 

ڕائید ئەمین شێخانی گوتیشی، داعش ترسی لێ نیشتووە بۆیە دەستی کردووە بە سووتاندنی بیرەنەوتەکان لەو دیوی زێ لە ناوچەی عودی سەر بە ناحیەی شوورا تا دەگاتەوە حەمام‌عەلیل بیرەنەوتی زۆری لێ یە،ئەمەش بۆ ئەوەیە فڕۆکە جەنگییەکان نەتوانن  بۆردومانیان بکەن.

 

ئەو فەرماندەی ڕاشیگەیاند، دووکەڵی ئەو بیرە نەوتانە بێزاری کردووین و تاوەکو ئەو ناوچانە ڕزگار نەکرێن ئەستە بتواندرێت کۆنترۆڵ بکرێت.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار