جێگره‌كه‌ی له ئه‌بوبه‌كر به‌غدایی هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه، به‌ڵام شكستی برد

مووسڵ-KDP.info- سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری مووسڵ ئاشکرای کرد، كۆمه‌ڵێك تیرۆریستی داعش بە سەرۆکایەتیی جێگری ئەمیری داعش، کودەتایان ئەنجام دا، بەڵام پاش به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌یه‌كی توند و كوژرانی 58 تیرۆریست، شکستی برد.
(سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "ئه‌م ئێوارەیه، چه‌ند تیرۆریستێكی داعش كه (ئەبوعیمران) جێگری ئەمیری داعشان (ئەبوبەکر بەغدایی) سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كرد، کوده‌تایان ئه‌نجام دا، سەرەتا بەھێرشکردنه‌سەر والیی مووسڵ دەستیان پێکردووە، بەڵام چەکدارانی داعش بە توندی رووبەڕوویان بوونەتەوە و دوای شەڕێکی قورس، شکست بەو کودەتایە ھات.''
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ گوتیشی، بەھۆی ئەو کودەتایەوه 58 تیرۆریست لە ھەردوو لا، کوژراون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی (مەموزینی)، دوای ئەوەی کودەتاکە شکستی برد، ئەمیری داعش فەرمانی کردووە کودەتاچییەکان گولەباران بکرێن.
بڵند ئیبراھیم




