٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەھۆی گۆڕانکاری لە پڕۆژەیاسای بوودجە، ڕەوانەکردنی بۆ پەرلەمان دوا دەکەوێ

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  ئەندامێکی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، بڕیار بوو حەفتەی دابێ پڕۆژەیاسای بوودجە ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت، بەڵام لەسەر داوای سندووقی نێودەوڵەتیی قەرز گۆڕانکاری لەو پڕۆژەیاسایە دەکرێت بۆیە ڕەوانەکردنی دوا دەکەوێت.

 

ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەرحان سلێڤانەیی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیار بوو حەفتەی دابێ ١٥ـی مانگ پڕۆژەیاسای بوودجە ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت، بەڵام لەسەر داوای سندوووقی قەرز گۆڕانکاری تێدا دەکرێت و نرخی نەوت کەم دەکرێتەوە بۆ ٤١ یان ٤٢ دۆلار و جگە لەوەش پێدانی مۆڵەتی پێنج ساڵ بە مووچەی ئیسمی بە فەرمانبەران ئەمەش کاتی دەوێت."

 

سەرحان سلێڤانەیی گوتیشی: "سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی ڕازی نابێت ڕێژەی کورتهێنان زۆر بێت بەڵام ئەوەی عێراق زۆرە، بۆیە گۆڕانکاری تێدا دەکرێت.

 

باسی لەوەش کرد، سندووقی نێودەوڵەتییەکەی نەختینە، ٦ملیار دۆلار دەداتە عێراق کە ئێستا ٦٠٠ملیۆنی داوە و ئەوەی تریش بە سێ ساڵ ڕەوانە دەکات.

 

بڵند ئیبراھیم

 
 
 

هەواڵی پەیوەندیدار