ئه‌نتۆنیو گوتێرا پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی پۆستی سکرتێری گشتیی یوئێن

هەولێر-KDP.info- ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، ئه‌نتۆنیو گوتێرای سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشتووی پۆرتوگالی کاندید کرد بۆ وەرگرتنی پۆستی سکرتێری گشتیی داهاتووی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان به فەرمی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشتووی وڵاتی پۆرتوگال (ئه‌نتۆنیو گوتێرا)ی ته‌مه‌ن ٦٧ ساڵی پاڵاوت بۆ وەرگرتنی پۆستی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان تا له سەرەتای مانگی کانوونی دووه‌می ٢٠١٧، جێی بان کی مۆن سکرتێری ئێستای ڕێکخراوەکە بگرێتەوە و لەو ڕووەوە داوای له ١٩٣ وڵاتی ئه‌ندام کرد که دەنگ بە پاڵێوراوەکەیان بدەن. بان کی مۆن له‌سه‌ردانێکیدا له ئیتاڵیا ڕایگه‌یاند که گوتێرا باشترین کاندیده بۆ ئه‌و پۆسته.




