بڕیارەکەی دادگا پێگەی مالیکی بەهێزتر دەکات

هەولێر-KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، گەڕاندنەوەی جێگرانی سەرکۆماری عێراق لەم کاتەدا بڕیارێکی سیاسییە و لە بەرژوەندیی نووری مالکیدایە، بۆ ئەوەی دەسەڵاتی خۆی بەھێز بکات.
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان حاکم سەرحان سلێڤانەیی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ماوەی ساڵێکە ھەر سێ جێگری سەرکۆمار لە پۆستەکەیان لا دراون؛ دادگا بێدەنگ بوو لێی، ئێستا ئەو بڕیارەی دەکردووە؛ بۆیە ھەندێک پێیان وایە کە ئەو بڕیارە سیاسییە و لە بەرژوەندیی نووری مالکیدایە، بۆ ئەوەی دەسەڵاتی خۆی بەھێز بکات."
سەرحان سلێڤانەیی گوتیشی، یەکێکی دیکە لە ھۆکارەکان ئەوەیەکە مالکی زیاتر لە ٩٠ ئەندامی لە پەرلەمان لە پشتە بۆ ئەوەی بتوانێ حکوومەتی عەبادی ھەڵوەشێنێتەوە و خۆی بێتە سەر دەسەڵات، دوای وەرگرتنەوەی متمانەیش لە ھەندێک وەزیر، پێگەی عەبادی لاوازبووە.
بڵند ئیبراھیم




