٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عەبادی چاوەڕێی بڕیاری دادگایە.. هێشتا سەندنەوەی متمانە لە وەزیرەکان تەواو نەبووە

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا-KDP.info-  ئه‌ندامە كوردێکی ‌ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دەڵێت سه‌رۆكوه‌زیرانى عیراق بۆ پێشكه‌شكردنى كاندید بۆ وه‌زاره‌ته‌كانى چاوه‌ڕێى بڕیارى دادگا ده‌كات له‌باره‌ى تانه‌ى وه‌زیره‌كانى به‌رگرى و دارایى."

 

(سه‌رحان ئه‌حمه‌د سلێڤانه‌یى) به‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتی دیموكراتى كوردستانی راگەیاند: "سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق چاوه‌ڕێى بڕیارى دادگاى باڵاى فیدراڵى ده‌كات ده‌رباره‌ى وه‌زیرى به‌رگرى و، هی دارایى كه‌ تانه‌یان له‌ بڕیار و دانیشتنه‌كانى پەرلە‌مان داوه‌ تا بزانێت ئاخر بڕیارى دادگا چییه‌؟"

 

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى گوتیشى: "دواى بڕیارى دادگاى باڵاى فیدراڵ، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ئینجا ناوى كاندید بۆ وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كانى حكومه‌ته‌كه‌ى پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مانى عێراق ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى متمانه‌یان پێ بدرێت."

 

نەشوان بەرزنجی

 

هەواڵی پەیوەندیدار