نوێنهرێكی كورد: وهرگرتنهوهی متمانە لە وەزیری دەرەوەی عێراق ئاسان نییه

بەغدا-KDP.info- پەرلەمانتارێكی كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، باوهڕی وایه كە پەرلەمان ناتوانێ متمانە لە (ئیبراهیم جەعفەری) وەزیری دەرەوەی عێراق وەربگرێتەوە، ''ئاخر هەموو شیعە لەگەڵ مانەوەی وەزیری دەرەوەن'' و لە كۆبوونەوەكانی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانیشدا پرسی لێوەرگرتنەوەی متمانە دەست پێ دەكات.
(سەرحان سلێماڤەیی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە ڕۆژانی دابێ، چهند وەزیری دیكەی حكوومەتی عێراق بانگی پەرلەمان دەكرێن بۆ پرسیار و دواتر لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت، هەفتەی رابردوویش (ئیبراهیم جەعفەری) وەزیری دەرەوەی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان كرا بۆ ئەوەی پرسیاری لێ بكرێت. ههڵبهت پەرلەمانتارێك بەڵگەی لەسەر گەندەڵییەكانی وەزارەتی دەرەوە هەیە، بەڵام لە كۆبوونەوەی رابردوودا پەرلەمانتار (حەنان فەتلاوی) هەندێ پرسیاری سەرەتایی ئاڕاستەی وەزیری دەرەوە كرد، پرسیارەكان مەبەستدار بوون، چونكە (ئیبراهیم جەعفەری) و (حەنان فەتلاوی) نزیكی یەكن و (فەتلاوی) دەیویست بەو پرسیارە سادانەی خۆی بەهانە بۆ وەزیری دەرەوە بێنێتەوە كە گەندەڵی لە وەزارەتی دەرەوەدا نییە".
به گوتهی (سلێڤانەیی)، مهبهستی ئهو پهرلهمانتاره شیعهمهزهبهی نزیك له (مالیكی و جهعفهری) لە هەوڵی ئەوەدایە، هەڵوێستی وەزیری دەرەوە وا پێشان بدات، ئەگەر لە داهاتوودا هاتە پەرلەمان بۆ لێپرسینەوە، پەرلەمانتاران دەنگ بۆ مانەوەی بدەن، ''پێم وابێت متمانە لە (ئیبراهیم جەعفەری) وەرناگیرێتەوە، ئاخر شیعە هەموو لەگەڵیدان و هێنانی وەزیرەكانیش زیاتر پرسێكی سیاسییە نەك یاسایی، پێشتر بینیمان كە چۆن پرسی بانگهێشتكردنی وەزیرەكان بەسیاسی كراوە."
قائید میرۆ




