فه‌ره‌نسا داوای لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەکانی جەنگ لە سووریا دەکات

هه‌ولێر-KDP.info- فه‌ره‌نسا به نیازه داوا له دادگای نێوده‌وڵه‌تیی تاوان بکات له ئەنجامدرانی تاوانی جه‌نگ له سووریا بکۆڵێته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا (جیان مارک ئه‌یرالت)، داوای کرد که دادگای نێوده‌وڵه‌تیی تاوان پێویسته له تاوانه‌کانی جه‌نگ له سووریا بکۆڵێته‌وه.
(ئه‌یرالت) ڕایگه‌یاند، سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا (فرانسوا ئۆلاند) بارودۆخی شاری حه‌له‌ب له‌به‌رچاو ده‌گرێت بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا پێشوازی له (ڤلادیمیر پووتین) بکات یان نا، که له 19ی ئەم مانگە سه‌ردانی پاریس ده‌کات.
(ئه‌یرالت) له لێدوانێکدا بۆ ئینته‌ر ڕادیۆی فرانس ڕایگه‌یاند که وڵاتەکەی داوا له دادگای نێوده‌وڵه‌تیی تاوان ده‌کات له ئه‌گه‌ری تاوانی شه‌ڕ له سووریا بکۆڵنه‌وه.




