داعش هه‌شت گه‌نجی شاری مووسڵی به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه گولله باران كرد

مووسڵ-KDP.info- به‌رپرسی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت، تیرۆرستانی داعش، هه‌شت گه‌نجی شاری مووسڵ‌یان به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه و دوور له ئه‌خلاق و به‌های مرۆڤایه‌تی به به‌ر چاوی خه‌ڵكی شاره‌كه‌وه ده‌ست و زمانیان ده‌بڕێت و دواتر گولله بارانیان ده‌كات.
(عسمه‌ت ره‌جه‌ب) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "به‌تۆمه‌تی هاوكاریكردنی هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق، داعش هه‌شت گه‌نجی شاری مووسڵی ده‌ستگیركردووه و له ناوه‌ندی شاردا به به‌رچاوی هاووڵاتیانه‌وه ده‌ست و زمانی ئه‌و گه‌نجانه‌یان بڕیوه و دواتر گولله بارانی كردون، به‌مه‌ستیشیان چاو ترساندنی خه‌ڵكی شاره‌كه‌بووه تا هاوكاری هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق نه‌كه‌ن، بۆ دركاندنی زانیاری نێو شاره‌كه.
(ره‌جه‌ب) گوتیشی: "داعش له رۆژهه‌ڵاتی شاری مووسڵ له نزیك ناحیه‌ی به‌رتله خۆڵێكی زۆری هه‌ڵداوه‌ته‌وه و چه‌ك و ئۆتۆمبێڵی سه‌ربازی تێدا جێگیركردووه، له‌لای چه‌پی شاره‌كه‌ش هێڵی به‌رگری داناوه و شاره‌كه‌ی پڕكردووه له به‌ربه‌ست ئه‌ویش وه‌ك ئاماده‌كاریه‌ك بۆ هێرشی سه‌ر شاری مووسڵ.
قائید میرۆ




