٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

شارەزایەکی سەربازی: داعش بۆ شەڕی مووسڵ سێ هێڵی بەرگریی داناوە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  شارەزایەکی سەربازی دەڵێت، داعش بۆ شەڕی مووسڵ سێ هێڵی داناوە ئەگەر لەیەکەم ودووەم سەرکەوتوو نەبوو ھێڵی سێیەم بەکارھێنانی ھاوڵاتیانی لاشەڕ دەبێت.

 

شارەزای سەربازی مەسعوود ساڵح بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی‌ ڕایگەیاند: "پێویستە بۆ پرۆسەی ڕزگارکردنی مووسڵ تەنها ھێزی ھاوپەیمانی و پێشمەرگە و سوپای عێراق بەشداریی تێدا بکەن و بەشداریکردنی 'حەشدی‌نیشتمانی'ـیش سنووردار بێت و بۆ ناو مووسڵ نەبێت و تەنھا بۆ گوندەکانی دەوروبەری مووسڵ بێت، چونکە بەو شێوەیە خەڵکی لاشەڕ زیاتر پارێزراو دەخرێن‌.

 

گوتیشی، پێویستە‌ ڕێگایەک بۆ خەڵکی مەدەنی بکرێتەوە بۆ ئەوەی خۆیان‌ ڕزگار بکەن، لەبەر ئەوەی داعش وەکو قەڵغانی مرۆڤی  بەکاریان دەھێنت‌.

 

ئەو شارەزا سەربازییە ڕوونیشی کردەوە، داعش سێ ھێڵی بەرگری دروست کردووە بۆ شەڕی مووسڵ، یەکەم خەندەق لێ دەدەن بۆ ئەوەی مین و کەسانی خۆکوژ و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو بەکار بهێنن و دووەم چەکدارانی خۆیان داناوە بۆ ئەوەی شەڕیان پێ بکەن و بەرگری لە خۆیان بکەن و ئەگەر ئەمەش سەری نەگرت دەچنە هێڵی سێیەم کە کەسانی لاشەڕ بەکار دەھێنن، بۆیە گەر ئەو ھێزانەی شەڕی مووسڵ دەکەن گەر ئەزموونین نەبێت و، شارەزا نەبن ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیانی لاشەڕ دەکوژرێن.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار