٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

20 تیرۆریستى داعش لە ناوەراندا کوژران

سەرچاوە: KDP.info

ناوەران -KDP.info-  فه‌رمانده‌یه‌كى پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌رى ناوه‌رانەوە دەڵێ سەعاتێ لەمەوبەر فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان تونێل و بنكه‌ و باره‌گاكانى تیرۆرستانى داعشیان له‌ دوو گوندى‌ میحوه‌رى ناوه‌راندا بۆردومان کرد و، کۆمەڵێ تیرۆریستیان کوشتوبڕ کرد.

 

مقه‌ده‌م (به‌درخان گۆڤه‌یى)  لە فه‌رماندەکانی‌ میحوه‌رى ناوه‌ران بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "سەعاتێ لەمەوبەر فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان داعشەکانی ناو گوندى قایم و، خورسیبادى میحوه‌ری ناوه‌رانیان کوتا و، نزیكه‌ى 20 تیرۆریستى داعشیان کوشت."

 

(گۆڤه‌یى) دەیشڵێت: "له‌و بۆردومانه‌دا داعش چه‌ند تونێل و بارەگایان لێ خاپوور كراوە."

 

نه‌شوان به‌رزنجى

هەواڵی پەیوەندیدار